بۆ سێیەمجار، قوتابیانی قوتابخانەی زەهرا لە شاری عمارەی ناوەندی پارێزگای میسان، بەهۆی بوونی کارگەیەکی شیرەمەنی لە تەنیشت قوتابخانەکە، تووشی ژەهراویبوون بوون. وتەبێژی تەندروستیی میسان ڕایگەیاندووە، هەموو قوتابییەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە و تەندروستییان جێگیرە.لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و بڕیاردان لەسەر بەردەوامبوون یان ڕاگرتنی دەوام پێکهێنراوە. هەروەها ژەهراویبوون بە کلۆر دەتوانێت بەهۆی هەڵمژین یان بەرکەوتنی ماددەکەوە ڕووبدات و نیشانەکانی بریتین لە هەناسەتەنگی، ئازاری دەم و قوڕگ، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە و سووربوونەوەی پێست.
بۆ سێیەمجار قوتابیانی قوتابخانەیەک لە میسان ژەهراوی بوون
جام کوردی - ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، بەهۆی هەڵمژینی غازی کلۆر لە کاریگەیەکی تەنیشت قوتابخانەیەک، 63 قوتابی ژەهراوی بوون و سەرجەمیان تووشی تەنگەنەفەسی بوون.
November 10, 2026