بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاندووە لافاوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو هیچ زیانێکی ماددییان بە بینای قوتابخانەکان نەگەیاندووە، بەڵام کۆبوونەوەی ئاو لە بەردەم هەندێک قوتابخانەدا کێشەی بۆ هاتووچۆی قوتابییان دروست کردووە و شارەوانی ئاگادار کراوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی.هەروەها پێداویستییەکانی خوێندنی خێزانێکی زیانلێکەوتوو دابین کراون. سەبارەت بە سووتەمەنیی زستانیش، پێداویستیی قوتابخانەکان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و چاوەڕوانی دابینکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپین.