بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاندووە لافاوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو هیچ زیانێکی ماددییان بە بینای قوتابخانەکان نەگەیاندووە، بەڵام کۆبوونەوەی ئاو لە بەردەم هەندێک قوتابخانەدا کێشەی بۆ هاتووچۆی قوتابییان دروست کردووە و شارەوانی ئاگادار کراوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی.هەروەها پێداویستییەکانی خوێندنی خێزانێکی زیانلێکەوتوو دابین کراون. سەبارەت بە سووتەمەنیی زستانیش، پێداویستیی قوتابخانەکان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و چاوەڕوانی دابینکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپین.
لافاو زیانی بە بینای قوتابخانەکانی هەولێر نەگەیاندووە
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایدەگەیەنێت، شەپۆلی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاوی چەند رۆژی رابردوو هیچ زیانێکی بەر باڵەخانەی قوتابخانەکان نەگەیاندووە، هاوکات ئاشکرای دەکات کە بۆ وەرزی سەرما پێویستیان بە زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپییە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
November 11, 2026