گرێبەستێک بە بڕی زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی شتنی گورچیلە و دابینکردنی ٨٠ ئامێری پێشکەوتوو لە ناوچەی قڕگەی سلێمانی واژۆ کراوە و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ دەکرێت. سەنتەرەکە کێشەی کەمی ئامێر و شوێنی شتنی گورچیلە تا ڕادەیەکی باش چارەسەر دەکات.هەمان پرۆژە لە هەولێر و کەرکووکیش جێبەجێ دەکرێت و هەوڵ هەیە لە ساڵانی ٢٠٢٧ و ٢٠٢٨دا سەنتەری هاوشێوە لە گەرمیان و ڕاپەڕین دروست بکرێت.
سەنتەرێکی نوێی شتنی گورچیلە بە ١٣ ملیۆن دۆلار لە سلێمانی دروست دەکرێت
جام کوردی - ئەمڕۆ دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، رایگەیاند، گرێبەستێكیان بۆ دروستكردنی سەنتەرێكی تایبەتی شوشتنی گورچیلە ئیمزاكردووە كە دەتوانێت كێشەی سەرە و نەبوونی ئامێر و جێگە لە پارێزگای سلێمانی چارەسەبكات.
November 12, 2026