گرێبەستێک بە بڕی زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی شتنی گورچیلە و دابینکردنی ٨٠ ئامێری پێشکەوتوو لە ناوچەی قڕگەی سلێمانی واژۆ کراوە و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ دەکرێت. سەنتەرەکە کێشەی کەمی ئامێر و شوێنی شتنی گورچیلە تا ڕادەیەکی باش چارەسەر دەکات.هەمان پرۆژە لە هەولێر و کەرکووکیش جێبەجێ دەکرێت و هەوڵ هەیە لە ساڵانی ٢٠٢٧ و ٢٠٢٨دا سەنتەری هاوشێوە لە گەرمیان و ڕاپەڕین دروست بکرێت.