مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق، ڕایگەیاندووە هەرێمی کوردستان لە چەند ناوچەیەکدا ئامادەیە تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی مۆڵەتی چوارەم دەست پێ بکات و وەزارەتەکە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەوەدا نییە.سەنەد هۆشداری دا، کشانەوەی هاوبەشانی پرۆژەکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی، چونکە پێداچوونەوەی سندووقی خانەنشینی و بانکی بازرگانی بە شێوازی دارایی پرۆژەکە، کاریگەری لەسەر خشتەی کاتییەکەی داناوە.
وەزیری گەیاندنی عێراق: هەرێمی کوردستان ئامادەی تاقیکردنەوەی مۆڵەتی چوارەمە
جام کوردی - وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەییی هەرێمی کوردستان بۆ کارپێکردنی تاقیکاریی خزمەتگوزارییەکانی "مۆڵەتی چوارەم"ی پەیوەندییەکان ڕادەگەیێنێت و جەخت لە پاڵپشتیی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان لە کەرتی گەیاندن و ترانزێتدا دەکاتەوە.
November 14, 2026