وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان خشتەی ناردن و دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵانی ڕاگەیاند؛ بەپێی خشتەکە، سەرەتا نەوتەکە لە بەغداوە بۆ دهۆک دەنێردرێت و دووشەممە لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایە دابەش دەکرێت. هەروەها سێشەممە دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەست پێ دەکات.پشکی سلێمانی و هەڵەبجەش بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بنێردرێت، بەڵام سلێمانی هێشتا مامەڵەکانی لەگەڵ وەزارەت تەواو نەکردووە.