جام کوردی - وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی جەنگ لە سەرەتای هێرشەکانەوە گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٦٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٦ هەزار و ٩٣ کەس؛ لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ١٦ شەهیدیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکان.

لە دوو شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، تەرمی ١٦ کەس گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە و ٦٨ کەسیش بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون.

ئاماری قوربانیان لە سەرەتای ئاگربەستەوە

لە سەرەتای ئاگربەستەوە لە ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥، ژمارەی فەلەستینییەکانی گیانلەدەستداوە گەیشتووەتە ١ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٩٦٤ کەس. هەروەها تەرمی ٨٥٠ کەس لەژێر داروپەردوو دەرهێنراون.

کۆی شەهیدان و بریندارەکان

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەزە، لە سەرەتای هێرشەکانەوە بۆ ئەم ناوچەیە تا ئێستا ٧٤ هەزار و ٦٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٦ هەزار و ٩٣ کەس.

ئەم وەزارەتە هەروەها مەرگی منداڵێکی ٩ مانگی بەهۆی سەرمای توندەوە ڕاگەیاند. بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی قوربانیانی سەرما گەیشتە ١١ کەس. سەرەڕای ئەوەش، دوای پشکنین و پەسەندکردنی لێژنەی تۆمارکردنی شەهیدان، زانیاریی ٢١ کەسی دیکەش بۆ ئاماری گشتیی گیانلەدەستداوەکان زیادکرا.