بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژانە ٦ تا ٧ کاتژمێر دابەزیوە.گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە ئێستا تەنیا ١٥٥٠ مێگاوات کارەبا بەردەستە و کاتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن دانە غازەوە دیار نییە. کۆمپانیاکەش دەڵێت هەوڵەکان بۆ چاککردنەوەی وێستگەکە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبن.
دابەزینی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم بۆ ١٥٥٠ مێگاوات
جام کوردی - وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم بووەتەوە و هەفتەیەکی قورس لەبەردەم سێکتەری کارەبادایە.
November 14, 2026