جام کوردی - ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و دەرەوە وڵات، وەڵامی پرسیارێکی دایەوە دەربارەی دیداری سەرۆککۆمارەکانی ئێران و عێراق لە پەراوێزی لوتکەی ئانتالیا و ئەنجامەکانی بۆ پەیوەندییە دوولایەنەکان، بە تایبەت لە ژێر گوشاری ئەمریکا بەسەر حکوومەتی عێراقدا.

بەقایی گوتی: لە هەر پەیوەندی و گفتوگۆیەکدا لە نێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق، دەربارەی ئەو بابەتانەی کە بەرژەوەندیی هاوبەش و دوولایەنەی هەردوو وڵات یان نیگەرانییە هاوبەشەکانیان پێکدەهێنن، گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچون دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بابەتی ئاسایشی سنوورەکان و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی هەردوو وڵات یەکێکن لە تەوەرەکانی گفتوگۆی بەرپرسانی ئێران و عێراق، ڕوونی کردەوە: بەردەوامبوونی پەیوەندیی دۆستانەی دوو گەلی گەورەی ئێران و عێراقیش یەکێکە لەو بابەتانەی کە هەردوولا گرنگی پێدەدەن؛ ئەویش لە کاتێکدا کە گوشار لەلایەن ئەمریکا و ئەوانی دیکەوە هەیە.

و زیادیکرد: سەرکردەکانی هەردوو وڵات بە باشی ئاگاداری مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقن و ئاگاداری ئەم ڕاستییەن کە ئێران و عێراق هەمیشە دراوسێی یەکتر دەبن، و دۆستیی دراوسێی هەمیشەیی ڕێک لەو کاتانەدا دەبێت بسەلمێندرێت.