جام کوردی - یەکێک لە ڕێگاکانی دەربڕینی هەستەکان، ڕشتنی فرمێسکە. لەم نێوەندەدا تەنیا ئەو پرسیارەی مێشکی کەسەکە سەرقاڵ دەکات ئەوەیە: فرمێسکی چاو لەکوێوە و چۆن بەرهەم دێت؟ پڕۆسەی بەرهەمهاتنی فرمێسک لە چاودا زۆر سادەیە و دوورە لە هەرچەشنە ئاڵۆزییەک. لە دۆخە دەروونییە جیاوازەکاندا، فرمێسک لەو ڕژێنانەی (غودە) کە لە ناوەوەی چاودان دەردەدرێت.
پاش ئەوەی مێشک فەرمانی گریان دەردەکات، دەمارەکان لە کەمتر لە چەند چرکەیەکدا فەرمانەکە جێبەجێ دەکەن. فرمێسکی چاو لە ڕژێنە ناوەکییەکانەوە بە هێواشی دێتە خوارەوە. ئەم پڕۆسەیە تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە هیچ فرمێسکێک لە ناو ڕژێنەکاندا نەماوەتەوە.
پاش تەواوبوونی پڕۆسەی گریان، ڕژێنەکانی ناو چاو دووبارە دەست بە چالاکی دەکەنەوە. بە جۆرێک فرمێسک بە شێوەی ئامادەکراو لەناو ڕژێنەکاندا هەیە. تەنیا لە هەندێک دۆخی دەروونی تایبەتدا و بە فەرمانی مێشک دێتە خوارەوە. فرمێسک لە ئەنجامی ئەو هەژانە دەروونیانەی کە مێشک لە بارودۆخی جیاوازدا ئەزموونی دەکات؛ دەڕژێت.
فرمێسکەکان لە ڕێگەی ڕژێنە ئەشکییەکانەوە دەڕژێن، هەروەها ئەم ڕژێنانە لە گۆشەی ناوەوەی چاودان. ساختەی ئەم ڕژێنانە بە جۆرێکە کە لە دۆخە دەروونییە جیاوازەکاندا بە خێرایی دەڕژێن. هەروەها پاش ڕشتنی فرمێسک، کەسەکە دۆخی دەروونی و ڕووحانی تایبەت ئەزموون دەکات.
پێڵووەکانیش ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ڕشتنی فرمێسکەکاندا هەیە. بە جۆرێک بە هەر جارێک ترووکاندن، فرمێسکەکان بە خێراییەکی زیاتر دەڕژێن. پەردەی ناوەوەی چاو بە جۆرێکە کە پاش هەر جارێک گریان، پەردەی دەرەوە پاک دەبێتەوە. کیسەکانی فرمێسک لە گۆشەی دەرەوە و ناوەوەی گۆی چاودا هەڵکەوتوون. فرمێسکەکان یارمەتی پاککردنەوەی بەشە جیاوازەکانی لووت و چاو دەدەن.
هەروەها پڕۆسەی گریان تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە هیچ فرمێسکێک لە ناو ڕژێنەکاندا نەمێنێتەوە. ئەو بڕە فرمێسکەی کە دەمێنێتەوەش لە ڕێگەی لووت و پووکی دەمەوە بەتاڵ دەبێتەوە. هەروەها ڕشتنی فرمێسک بە جۆرێک دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی پووکی هەناسەدانیش. ڕشتنی فرمێسک چالاکییەکی خۆنەویستە کە ڕشتنی یارمەتی باشتربوونی دۆخی دەروونی دەدات.
فرمێسکی چاو لە ناوەوەی ڕژێنەکانی گۆی چاوەوە دەڕژێت. هەروەها پڕۆسەی ڕشتنی فرمێسک بە جۆرێکە کە هەموو بەشەکانی گۆی چاو دەگرێتەوە. بە هەر جارێک ترووکاندن، ڕووی چاو بە فرمێسک تێهەڵدەکێشرێت. هەروەها فرمێسک ڕۆڵێکی سەرەکیی لە پاککردنەوەی ڕووی چاویشدا هەیە.
بە جۆرێک گریان دەبێتە هۆی بە شێدارهێشتنەوەی چاو. ڕێژەی شێداری چاو دەکرێت بەهۆی فرمێسکەوە تا ڕادەیەکی بەرچاو زیاد بکات. ئەگەر فرمێسک لە ڕژێنەکانەوە دەرنەدرێت؛ چاوەکان تووشی سووتانەوە و هەوکردن دەبن.
کەمبوونی هەندێک لە ماددە کانزاییەکان و ماددە خۆراکییەکان دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی تێکچوون لە پڕۆسەی بەرهەمهاتنی فرمێسکدا. بە چوونەسەرەوەی تەمەن، ڕژێنە اشکییەکان هەستیارتر دەبن. لە حالەتێکدا کە فرمێسک بە بڕی پێویست لە چاوەکاندا نەبێت؛ ئازار و نەخۆشییە جۆراوجۆر و مزمنەکان چاوەڕێی چاو دەکەن.
لە کەسە بەساڵاچوو و تەمەنناوەندەکاندا ڕژێنە اشکییەکان زیاتر چالاک دەبن. لە حالەتێکدا کە فرمێسک بە بڕی پێویست لە چاودا نەڕژێت، پزیشک هەڵدەستێت بە تجویزکردنی دەرمانی جۆراوجۆر لە قاڵبی قطڕەدا. پڕۆسەی چارەسەرکردنی ڕژێنە اشکییەکان لە ئەگەر هەڵبژاردنی ڕێگەی ڕاستدا زۆر کورټ دەبێت.
هەندێک لە دۆخە دەروونییە تایبەت و هەژێنەرەکان دەکرען ببنە هۆی ڕشتنی فرمێسک. هەروەها پاش ڕشتنی فرمێسک، هیجان و هەستە ناوەکییەکانیش بەتاڵ دەبنەوە. ئەو فرمێسکەی پەیوەستە بە ناخۆشییەوە لە چاوی چەپەوە دەڕژێت.
مێشک لە بارودۆخی جیاوازدا توانای ناسینەوە و تێگەیشتنی هەستەکانی هەیە. ئەو هەستانەی پەیامی ناخۆشی دەگەیەننە مێشک، پەیوەستن بە دەمارەکان لە نیوەگۆی چەپدا. بەو هۆیەوە یەکەم دڵۆپەی فرمێسک کە پەیوەستە بە ناخۆشییەوە لە غوودەکانی چاوی چەپەوە دەڕژێت.
هەروەها فرمێسکی چاو کە لە ئەنجامی شادی و خۆشحاڵییەوەیە، لە غوودە ناوەکییەکانی چاوی ڕاستەوە دەردەدرێت. هۆکاری سەرەکی ئەم بابەتە شیکاری و لێکدانەوەی هەستەکانە کە پەیوەستن بە شادی و خۆشحاڵییەوە لە نیوەگۆی ڕاستی مێشکدا. سەرجەم غوودە اشکییەکان پاش دەرکردنی پەیام لەلایەن مێشکەوە ئەرکی ڕشتنیان لە ئەستۆیە.
ڕشتنی فرمێسک تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە فرمێسکی زیادە لە غوودەکاندا لەناو بچن. پێکهاتەی فرمێسک بە جۆرێکە کە ڕێگری لە وشکبوونی چاو دەکات. فرمێسک ڕۆڵێکی سەرەکی و زۆر گرنگی لە دابینکردنی تەندروستی چاوەکاندا هەیە.
لە هەندێک حاڵەتی دەگمەن و کەمدا تەنیا یەک چاو فرمێسک ئەزموون دەکات. ئەم بابەتە دەکرێت زەنگی مەترسی سەرهەڵدانی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی چاو بجوڵێنێت. دروستبوونی هەرچەشنە عارەضە و تێکچوونێک لە غوودە چاوییەکاندا دەکرێت ڕێگری لە ڕشتنی فرمێسک لە چاوی دیکە بكات. هەروەها لە حالەتێکدا کە چاو تووشی هەستیاری (ئەلێرجی) بووبێت، تەنیا یەک چاو فرمێسک دەڕێژێت. هەروەها ئەم کێشەیە دەبێت بە جیدی تاووتوێ بکرێت.
بە پێچەوانەوە ئەو چاوەی کە فرمێسک نەڕێژێت؛ تووشی سووتانەوە و هەوکردنی توند دەبێت. لە ژێر هەر بارودۆخێکدا دەبێت سەرنج بدرێتە ئەم نکاتە زۆر گرنگە. هەروەها هۆکاری ڕژانی فرمێسک لە یەک چاوەوە دەکرێت سەرهەڵدانی هەندێک لە نەخۆشییە خۆبەرگرییەکان بێت لە جەستەدا.