جام کوردی — هۆشدارییەکان سەبارەت بە هێرشە زایۆنی-ئەمریکییەکان دژ بە بەرگری و شێواندنی وێنە و پێگەکەی لەسەر بنەمای پاڵنەرە ئاشکراکان.
هۆشدارییە سیاسییەکان دەربارەی نییەتە زایۆنی-ئەمریکییەکان و ئەو پیلانانەی
کە لە دژی جەنگاوەرانی مقاوەمەی ئیسلامی دادەڕێژرێن — ئەوانەی چەکیان هەڵگرت و لە
بەرامبەر داگیرکاریی ئەمریکا، گەڵاڵە زایۆنییەکان و تیرۆریزمی داعشی بەرگرییان لە
عێراق کرد تا لە کۆتاییدا سەرکەوتن و گەڕاندنەوەی خاک دەستەبەر بوو — بەردەوامییان
هەیە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەمپەینی ڕاگەیاندنیی سیستماتیک دەرکەوتوون کە
ئامانجیان لێدانە لە ڕۆڵەکانی عێراق، شێواندنی سیمای ئەوان و نیشاندانیان بە شێوازێکی
نەشیاو لە بەرامبەر جیهاندا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی عێراق هێشتا لە ڕەوتی
گەڵاڵەی «قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت»دا کە لە لایەن ئەمریکاشەوە پشتیوانیی لێ
دەکرێت، لایەنگری لەم چەشنە کەمپەینانە دەکات. حزبە سیاسییەکان لەو بڕوایەدان کە ئەم
هەنگاوە نەک تەنیا لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، بەڵکوو دیکتەکردن و
پشتیوانیگەلێک لە لایەن واشنتۆنەوە بوونی هەیە بۆ وەستانەوە لە بەرامبەر بەرگریی عێراق
و چەکداماڵینی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن و هاوپەیمانەکانیدا لە ناوچەکە و
دەرەوەی ئەودا.
جاسم ئەلبەیاتی، سیاسەتوانێکی سەربەخۆ، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ
«المعلومة» ڕایگەیاند: «فەسیلەکانی بەرگریی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریدا
تا دەگاتە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، خوێنی پاکیان بەخشی و ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان
لە بەرگریکردن لە شارەکاندا گێڕا، بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی حوزەیرانی ۲۰۱۴ کە نیشاندەری ئەجێندایەکی ڕوون بوو و
واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە لێدان لە ئاسایش، سەقامگیری و یەکپارچەییی عێراق دەستیان
تێیدا هەبوو. »
ناوبراو زیادی کرد: «ڕۆژانی ڕابردوو شایەتی بڵاوبوونەوەی دەیان درۆ و
دەنگۆ بوون کە ناوەڕۆکەکەیان شێواندنی ئیعتباری فەرماندەکانی فەسیلەکان بوو؛ کەواتە
ئەمە ئەجێندایەکی ڕەشە بە ئامانجگەلێکی ئاشکراوە و وا دیارە کەسانێک لە ناوخۆدا
پشتیوانیی لێ دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکادا کورسییەکانی خۆیان
بپارێزن. »
ئەلبەیاتی ئاماژەی بەوە کرد: «فەسیلەکان بەشێکن لە گەلی عێراق و لە لایەن
کۆمەڵگەوە بەهۆی متمانەیان بە فەرماندەکانیان پشتیوانییان لێ دەکرێت؛ کەواتە پەنابردنی
ئەجێندای دەرەکی و ناوخۆیی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە، ناوەڕۆکێکی تەواو
ئاشکرای هەیە.» ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە «کەسانێک هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دەنگۆی
زەردەوە لە فەسیلەکان بدەن»، و گوتیشی: «فەسیلەکان سەرەڕای هەموو ئەوەی دەوترێت، وەک
کۆڵەکەیەکی گرنگ لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی
خەڵک لە بەرامبەر سەرکێشیی هەندێک لە سیاسەتواناندا دەمێننەوە؛ ئەو کەسانەی کە چارەنووسی
خۆیان بە واشنتۆنەوە گرێ داوە، نەک بە خاکی عێراقەوە.
»
لەلایەکی دیکەوە، موئەیەد ئەلعەلی، لێکۆڵەری سیاسی، دەڵێت: «کەتائیبی
حیزبوڵڵا سەری ڕمی بەرگرییە لە ناوخۆی عێراقدا و خاوەنی دەستکەوتە، هەروەها لە ڕێکخراوترین،
بەدیسپلینترین و سەرسەختترین گرووپەکان لە بەرامبەر دوژمناندا — جا چ داگیرکاری ئەمریکی
بێت یان تیرۆریزمی داعشی — ئەژمار دەکرێت و مێژوو شاهیدی ئەمەیە؛ سەرەڕای ئەوەش، هەرگیز
لە هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەر سەروەری و مافەکانی عێراق پاشەکشەی نەکردووە و شەهیدانی
زۆری لە پێناو بەرگری و جیهاددا بەخشیوە.
»
ئەو لە درێژەدا گوتی: «تیرەکانی دوژمنان لە ناوخۆ و دەرەوەدا لە ئێستادا
ئاراستەی کەتائیب کراون، چونکە ئەم گرووپە بەربەستە لە بەردەم ڕاکێشانی عێراق بەرەو
ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ (ئیسرائیل)؛ هەر بۆیە کەمپەینێکی ڕاگەیاندنیی
سیستماتیک بۆ شەیتانسازیی کەتائیب لە پێشچاوی گەلی عێراقدا لە ئارادایە، ئەمەش لە
کاتێکدایە کە خەڵک دەزانن کێ فیداکار بووە و چ لایەن و ڕەوتگەلێک بەرەو پۆست و
بازرگانی و کاری دارایی و هتد چوون. »
ئەلعەلی ئەوەشی خستەڕوو: «هێرشکردنە سەر کەتائیب لە چوارچێوەی نەخشەیەکدا
ئەنجام دەدرێت کە ساڵانێکە ئەم پێکهاتەیەی کردووەتە ئامانج، ئەویش بەهۆی هەڵوێستە
پشتیوانیکارەکانی لە سەروەریی عێراق و دژایەتیکردنی داگیرکاری، ئاساییکردنەوە و تەسلیمبوون
لە بەرامبەر تیرۆریزمدا.» ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد: «سەقامگیری و خۆڕاگریی کەتائیبی
حیزبوڵڵا لە مەیداندا بەسە بۆ پووچەڵکردنەوە و لەناوبردنی تەواوی نەخشەکان؛ چونکە
هەرچی لەبارەی قاچاخی نەوت لە جورفولنەسر باس کرا، بەڵگەی ڕاستەقینە و بەس بۆ بوونی
کارێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نەبوو. »
ئەو زیادی کرد: «تەرکیزخستنەسەر جورفولنەسر و کەمپەین لە دژی کەتائیب
لەو ناوچەیەدا، لەبەر ئەوەیە کە ئەو ناوچەیە گرێکوێرەیەکی ستراتیژیی گرنگ و ئاڵۆزە
کە گرووپە تیرۆریستییەکان کردبوویانە بارەگای فەرماندەیی و کۆنترۆڵی خۆیان، چونکە
جوگرافیا و زەوییەکی سەخت و ناهەمواری هەیە؛ کەواتە مسۆگەرکردنی نەگەڕانەوەی تیرۆریزم
بۆ ناو ئەو ناوچەیە زەرورەتێکە، چونکە گەڕانەوەی تیرۆریزم ئامانجگرتنی شیعەکانی عێراق
و مەزارگە پیرۆزەکان لە باشووری لێ دەکەوێتەوە.» ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە
«ئامانجی کەمپەینی هەنووکەیی گەڕاندنەوەی تیرۆریزمە بۆ جورفولسەخر، ڕێک بە هەمان شێوەی پێش ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی.
»
لە هەمان پێوەندیدا، عەبدولستار ئەحمەد ئەلسالحی، ئەندامی هاوپەیمانیی
ئەنبار، لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە: «ڕادەستکردنی چەکی بەرگری هێڵی سوورێکە کە لە
ژێر سایەی هیچ هەڕەشەیەکدا شیاوی دانوستان یان سازش نییە، چونکە سەروەریی وڵات هێشتا
لە لایەن ئەمریکا، ئیسرائیل، تورکیا و وڵاتانی کەنداوی فارسەوە پێشێل دەکرێت و بە
هیچ جۆرێک لە دۆخی هەنووکەیی وڵاتدا ناکرێت دەستبەرداری چەکی بەرگری بین؛ ئەو کەسانەی
بەدوای پڕۆژەی تۆم باراکەوەن نوێنەرایەتیی بەرگری ناکەن، ئەوانە خاوەن پۆستەکانن و
بڕیارەکانیان ڕوانگەی کەسیی خۆیانە و جەنگاوەرانی بەرگری پێوەی پابەند نین. »
ناوبراو ڕوونی کردەوە: «بەرگری گەڵاڵەکەی تۆم باراکی ڕەت کردووەتەوە،
چونکە لە چوارچێوەی نەخشەیەکدایە بۆ لاوازکردنی عێراق و کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی بەرگری
لە بەرامبەر داگیرکاردا، و لە ئاراستەی ئامانجگرتنی جەنگاوەرانی بەرگریدا لە ژێر بیانووگەلێک
کە ئێستا ئاشکرا بوون، دەرگا واڵا دەکات.» ناوبراو دەستنیشانی کرد: «ڕادەستکردنی چەکی
بەرگری لە دۆخی دەستێوەردانە زایۆنی-ئەمریکی، تورکی و کەنداوییەکاندا، هەڵەیەکی
کارەساتبارە کە لە ژێر هیچ بیانوویەکدا قبووڵکراو نییە، و دەبێت هەموان لە مەترسیداریی
دۆخی ئێستا و گەڵاڵە شوومەکانی ڕۆژانی داهاتوو کە لە لایەن دەوڵەتانی تەوەرەی شەڕەوە
ئاراستە دەکرێن، ئاگادار بن. »