بەهۆی هێرشەکەوە زیانی گەورە بە بەشی KM400ی کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووە و بەرهەمهێنانی غاز بە تەواوی وەستاوە. ئێستا هەڵسەنگاندنی زیانەکان دەکرێت و بۆ چاککردنەوەکە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای تورکی «هاڤا تێک» دەکرێت.بەڕێوەبەرێکی دانەغاز دەڵێت، ئەگەر کارەکان بە باشی بڕۆن، چاککردنەوە یەک تا دوو هەفتە دەخایەنێت. بەڵام کۆمپانیاکە داوای گەرەنتیی ئەمنی، لێپێچینەوە لە هێرشکاران و دانانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دەکات. ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەکەی هەولێر و بەغداش لای سەرۆکوەزیرانی عێراقە و ناوەڕۆکەکەی هێشتا ئاشکرا نەکراوە.
بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بە تەواوی ڕاگیراوە
جام کوردی - هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەزووترین کات کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ چاک بکرێتەوە و کۆمپانیای دانەغاز دەست بە کارکردن بکاتەوە، بۆ ئەوەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ خەڵک بگەڕێتەوە.
November 15, 2026