زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە هەرێمی کوردستان ڕازییە پشکی بودجەی لە 14.14% بۆ 12.67% دابەزێت، بە مەرجی ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجییە راستەقینەکان جیا بکرێتەوە.بەپێی قسەکانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی فیدراڵی داوە، بۆ تاوتوێکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا. هەروەها بۆ ساڵی 2027، بڕی 11 ترلیۆن و 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریکراوە.
هەرێمی کوردستان ڕازییە پشکی بودجەی لە 14.14% بۆ 12.67% دابەزێت، بە مەرجی جیاکردنەوەی مووچەکان
جام کوردی - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، جەختی لە بوونی ئیرادەیەکی جیددی بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە و رایگەیاند، شاندی حکوومەتی فیدراڵ بەڵێنی داوە داواکاریی هەرێم سەبارەت بە دەرهێنانی مووچە لە خەرجیی فیعلی تاوتوێ بکات.
November 15, 2026