بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران ڕایگەیاندووە، بەهۆی گواستنەوەی قەرزە کۆنەکانی پێش پڕۆژەی «ڕووناکی» بۆ قیستی مانگانە، ئێستا ئەو قەرزانە لە سەکۆی «ئی پسوولە» بە سفر پیشان دەدرێن، بەڵام لە پسوولەی داهاتوودا قیستەکان بە شێوەی ئاسایی هەژمار دەکرێنەوە.ئەمە لە کاتێکدایە ئەنجوومەنی وەزیران لە 23ی ئەیلوولی 2026 بڕیاری داوە 50% لە قەرزە کۆنەکانی کارەبا ببەخشێتەوە و ئەم هەنگاوەش وەک دوا دەرفەت بۆ دانەوەی قەرزەکان ڕاگەیەنرابوو.
قەرزە کۆنەکانی کارەبای سۆران لە سەکۆی «ئی پسوولە» بە سفر پیشان دەدرێن
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە کە قەرزە کۆنەکانی پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی "رووناکی" کراونەتە قیستی مانگانە، و لەگەڵ پسوولەی داهاتوودا بە شێوەی بەشەکی هەژمار دەکرێن.
November 15, 2026