بەشدارییەکە دوای ئەوە دێت لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، هەردووکیان بەجیا لەگەڵ لایەنە شیعییەکان کۆبونەتەوە، لە دیدارێکیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، فالح ساری لەبارەی جیاکردنەوەی پشکی سلێمانی و هەڵەبجە، لە بودجەی هەرێم، وەزیری دارایی عێراق، وتویەتی هەر هەنگاوێک بوجیاکردنەوەی بەشە بودجە، پێویستی بە بڕیاری سیاسی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، ئەمشەویش لە کۆبونەوەکە بڕیارە تاوتوێی ئەم باسە بکرێت، یەکێتی و نەوەی نوێ، دەیانەوێت کارتی جیاکردنەوەی پشکی ئەم دوو پارێزگایە، دژی هەنگاوەکانی پارتی بەکاربهێنن، تاکو ئێستا لەناو ماڵی شیعە، بۆچونی زاڵ ئەوەیە کەمترین دەستوەردان لەدۆخی ناوخۆ هەرێم بکەن، هەر ئەمڕۆش حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لەبارەی جیاکردنەوەی پشکی سلێمانی و هەڵەبجە، وتی ئەم پرسە ئەگەر بنەمای یاسایی هەبێت نەک میزاجی کەسی، ئەگەری جێبەجێکردنی دەبێت، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵینەوە زیاتر هەیە.
بەپێی میدیای عێراقی، یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی بودجە بۆ پەرلەمان، پەیوەندی بەم ناکۆکیە و ڕێکنەکەوتن لەسەر پشکی هەرێم هەیە.
دواجار پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا پشکی سلێمانی لە بودجەی هەرێم جیادەکرێتەوە؟ یان چوارچێوەی هەماهەنگی دەستواردان لە دۆسیەکە ڕەت دەکاتەوە؟