پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای جووتسایدی باعەدرێ ـ ئێتیت لە دهۆک گەیشتووەتە ٨٥٪ی تەواوبوون و بڕیارە مانگی داهاتوو یەک سایدی بۆ هاتوچۆ بکرێتەوە؛ هەروەها چاوەڕوان دەکرێت تەواوی پڕۆژەکە لە مانگی حەوتی ساڵی ٢٠٢٧دا بکرێتەوە.درێژیی ڕێگاکە ٢٧ کیلۆمەترە و تا دەروازەی شاری دهۆک دەگات. بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، هەولێر و دهۆک بە ڕێگایەکی دووسایدی ستانداردی جیهانییەوە بەیەکترەوە دەبەسترێنەوە.