بەپێی نووسینەکەی کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد بەبێ ئەوەی ناوی هیچ کەس و لایەنێکی دیاریکراو بهێنێت، ڕەخنەی توند ئاڕاستەی لایەنی بەرامبەر دەکات و دەڵێت: "کەس نەیویستووە هەرێم دابەش بکات، هۆکاری سەرەکی هەموو کێشە و قەیرانەکان خۆتیت، تەنیا خۆت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە شێوازی مامەڵەکردن و قسەکردنی پێشوو چیتر کاریگەری نەماوە و نووسیویەتی: "زەمانی هەڕەشە و (ئەبێت) و (نابێت) و (ڕێگە نادەین) تەواو بوو."
ئەم لێدوانەی لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد لە کاتێکدایە کە ناکۆکییە سیاسییەکان و پرسی بەڕێوەبردن و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بوونەتە جێی باس و مشتومڕی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.