بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ٦٥٪ی پڕۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەواو کراون. لە ساڵی ٢٠٢٥یشدا ٥٦٤ ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی ئەو ناوچانە و ٧٨ ملیار دیناریش بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان کراوە.لە دوای ساڵی ٢٠٢١ەوە، لە هەڵەبجە ٢١٥ لە ٣٨٦ پڕۆژە، لە ڕاپەڕین ١٩٩ لە ٣٣٦ پڕۆژە و لە گەرمیان ٢٨٦ لە ٤٥٠ پڕۆژە تەواو کراون. لە سلێمانیش لە دوای ٢٠٢٢ەوە، ٢١٠ لە ٣٤٤ پڕۆژەی شارەوانی تەواو بوون و ٣٩٠ هەزار مەتر دووجا شەقام قیرتاو کراوە.لە کەرتی کارەباشدا، ٦٥٧ لە کۆی ٧٦٠ پڕۆژە جێبەجێ کراون، واتە نزیکەی ٨٦٪، هەروەها ٤٣ ملیار دیناریش لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ ئەو کەرتە تەرخان کراوە.
تەواوبوونی ٦٥٪ی پڕۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین
جام کوردی - نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە کابینەی نۆیەمدا 65%ـی پڕۆژەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین تەواو کراون.
1 کاتژمێر لەمەوبەر