جام کوردی - هەڵوەشانەوەی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی نێوان سلێمانی و ئه‌سته‌نبۆل و ناڕوونی له پێدانی زانیاری به گه‌شتیاران، جارێکی دیکه پرسی به‌رپرسیارێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکه‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌کان له به‌رانبه‌ر مافی گه‌شتیاراندا کردوه‌ته یه‌کێک له پرسیاره جیدییه‌کان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له‌لایه‌ن یه‌کێک له گه‌شتیارانه‌وه بۆ جام کوردی خراونه‌ته‌ڕوو، هەڵوەشانەوەی گه‌شته‌که له‌م هێڵەدا به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ختی کاریگه‌ر ئه‌نجام دراوه و هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌رگرتنی ڕوونکردنه‌وه له به‌رپرسانی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیش هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه.
ئه‌م ڕووداوه له کاتێکدا ڕوو ده‌دات که زۆرێک له گه‌شتیارانی هێڵی سلێمانی - ئه‌سته‌نبۆل، مه‌به‌ستی کۆتای‌یان وڵاتی تورکیا نییه، به‌ڵکو له فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌سته‌نبۆله‌وه بۆ درێژه‌دانی گه‌شته‌کانیان بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپی کەڵک وه‌رده‌گرن.
له دۆخێکی له‌م شێوه‌یه‌دا، هەڵوەشانەوەی گه‌شتێک به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی گونجاو، جگه له سه‌رگه‌ردانکردنی گه‌شتیاران، ده‌توانێت ببێتە هۆی له‌کیسچوونی گه‌شته دواکه‌وتووه‌کان، تێچووی نیشته‌جێبوون، هاتوچۆ و زیانی دارایی قورس‌تر.
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه: کێ وه‌ڵامده‌ری مافی ئه‌و گه‌شتیارانه‌یه که به متمانه‌کردن به خشته‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی کۆمپانیاکانی فڕۆکه‌وانی، بلیتیان کڕیوه و گه‌شته‌کانیان ڕێکخستووه؟
ئایا کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی ئه‌رک له‌سه‌ری نه‌بوو پێش کاتی گه‌شت، گۆڕانکارییه ئه‌گه‌ره‌ییه‌کان له ڕێگه‌ی کورتە‌نامه (SMS)، ئیمه‌یڵ یان ڕێگه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه به گه‌شتیاران ڕابگه‌یه‌نێت؟
ئایا به‌رپرسانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاگاداری هەلوەشانەوەی گه‌شته‌که بوون؟ له حاڵه‌تی ئاگاداربووندا، چ رێوشوێنێک بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و خۆپاراستن له سه‌رگه‌ردانبوونیان گیراوه‌ته‌به‌ر؟
بابه‌تێکی گرنگی دیکه، به‌رپرسیارێتی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌یه که به‌هۆی لغو‌ی گه‌شته‌که‌وه، توانای درێژه‌دانی گه‌شته‌کانیان له‌ده‌ست داوه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی په‌یوه‌ندیدار، له‌پاڵ ڕاگه‌یاندنی هۆکاری وردی لغو‌ی گه‌شته‌که، ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تێچووه‌کان، دابینکردنی گه‌شتی جێگره‌وه و به‌دواداچوون بۆ سکاڵای گه‌شتیاران بدات.
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌کێکه له ڕێگه گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان به ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پاراستنی متمانه‌ی گه‌شتیاران به خزمه‌تگوزارییه‌کانی، پێویستی به شه‌فافیه‌ت، پێدانی زانیاری له کاتی خۆیدا و وه‌ڵامده‌ری به‌رپرسیارانه هه‌یه.
جام کوردی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌رپرسانی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی په‌یوه‌ندیدار چاوه‌ڕوان ده‌کات به خستنه‌ڕووی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌کی شه‌فاف، هۆکاری هەڵوەشانەوەی گه‌شته‌که، هۆکاری نه‌دانی زانیاری گونجاو و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ پشتیوانی گه‌شتیاران دانراون، ڕابگه‌یه‌نن.
مافی گه‌شتیاران ده‌بێت له‌نێوان بێده‌نگی کۆمپانیاکانی فڕۆکه‌وانی و ناڕوونی له به‌رپرسیارێتی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا فه‌رامۆش نه‌کرێت.