دوای هێرشەکەی ٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم بۆ ١٥٦٠ مێگاوات بەرزکراوەتەوە. بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان، کارەبای کارگەکان، شوێنە بازرگانی و گەشتیارییەکان و فەرمانگە حکومییەکان لە دوای دەوام، هەروەها ڕووناککەرەوە ناپێویستەکانی شەقام بڕدراون، تاوەکو ماڵان حەوت کاتژمێر کارەبای حکومییان پێ بدرێت.لە ئێستادا ٥٧٨ مێگاوات بۆ هەولێر، ٥٥٣ مێگاوات بۆ سلێمانی و چەمچەماڵ، ٣٥٠ مێگاوات بۆ دهۆک و ٧٩ مێگاوات بۆ گەرمیان دابەش دەکرێت. بەشە زیاننەکەوتووەکەی کۆرمۆر توانای بەرهەمهێنانی ٢٦٥ ملیۆن پێ سێجا غازی دیکەی هەیە، کە دەتوانێت بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز بکاتەوە بۆ سەرووی ٣٠٠٠ مێگاوات، بەڵام دانەغاز دەستبەکاربوونەوەی بە گەرەنتیی ئەمنی بەستووەتەوە.