نرخی لیترێک بەنزینی ئازاد لە هەولێر لە بۆرسەوە لە ١٢٠٠ بۆ ١٤٠٠ دینار و لە بەنزینخانەکانیش لە ١٢٥٠ بۆ ١٤٥٠ تا ١٥٥٠ دینار بەرز بووەتەوە. لە دهۆکیش لیترێک بە ١٣٩٠ دینار دەفرۆشرێت، بەڵام لە سلێمانی هەر بە ١١٥٠ دینارە.لەگەڵ ئەوەشدا، دابەشکردنی بەنزینی حکومی بەردەوامە و ڕۆژانە نزیکەی ٣.٥ ملیۆن لیتر لە ڕێگەی ١٠٠ بەنزینخانەوە دابەش دەکرێت. بەپێی بەدواداچوونەکان، کەمبوونەوەی خستنەڕووی بەنزین لە هەرێم پەیوەندی بە کێشەکانی ناوخۆی عێراق و هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە قاچاخبردنی نەوت و سووتەمەنییەوە هەیە.
بەنزینی ئازاد لە هەولێر و دهۆک گران بووە، بەڵام لە سلێمانی نرخەکە نەگۆڕاوە
جام کوردی - نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ لە بۆرسەی سووتەمەنی هەولێر هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 200 بۆ 250 دینار گران بووە.
November 18, 2026