نرخی لیترێک بەنزینی ئازاد لە هەولێر لە بۆرسەوە لە ١٢٠٠ بۆ ١٤٠٠ دینار و لە بەنزینخانەکانیش لە ١٢٥٠ بۆ ١٤٥٠ تا ١٥٥٠ دینار بەرز بووەتەوە. لە دهۆکیش لیترێک بە ١٣٩٠ دینار دەفرۆشرێت، بەڵام لە سلێمانی هەر بە ١١٥٠ دینارە.لەگەڵ ئەوەشدا، دابەشکردنی بەنزینی حکومی بەردەوامە و ڕۆژانە نزیکەی ٣.٥ ملیۆن لیتر لە ڕێگەی ١٠٠ بەنزینخانەوە دابەش دەکرێت. بەپێی بەدواداچوونەکان، کەمبوونەوەی خستنەڕووی بەنزین لە هەرێم پەیوەندی بە کێشەکانی ناوخۆی عێراق و هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە قاچاخبردنی نەوت و سووتەمەنییەوە هەیە.