بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بڕیاری داوە کار و گرێبەستی کڕین و فرۆشتن لە ٣٥ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی پایتەخت تاوەکو یەکی ئایاری ٢٠٢٦ ڕابگیرێت. بڕیارەکە پڕۆژە ئەو پڕۆژانە دەگرێتەوە کە هێشتا دەستیان بە کار نەکردووە.سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، ڕایگەیاندووە خاوەن پڕۆژەکان ئاگادار کراونەتەوە پابەندی بڕیارەکە بن، چونکە سەرپێچیکردنی دەبێتە هۆی ڕێکاری کارگێڕی و لێسەندنەوەی مۆڵەت. هۆکاری بڕیارەکەش، بەپێی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان، زۆریی ژمارەی پڕۆژەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی خستنەڕووە.