بەپێی ئامار و زانیارییەکانی دەستەی وەبەرهێنان و ژوورە بازرگانییەکان، ئەو دوو وڵاتە بووەنەتە دوو لە کڕیارە سەرەکییەکانی بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێم.
بەرپرسانی ئەفغانستانیش لە سەردان و دیدارە بازرگانییەکاندا لەگەڵ شاندەکانی هەرێمی کوردستان، خواستی خۆیان بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و پێداویستییەکانی دیکە دووپات کردووەتەوە.
گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ تورکیا و ئەفغانستان یارمەتیدەر بووە لە پڕکردنەوەی بەشێک لە کورتهێنانی سووتەمەنی ئەو دوو وڵاتە، بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا کە خواست لەسەر سووتەمەنی گەرمکردنەوە بەرز دەبێتەوە
بەرامبەردا، بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق و هەرێمی کوردستان و رێکخراوەکانی چاودێریکردنی شەفافیەت لە بواری نەوتدا، داوای روونکردنەوەی زیاتر دەکەن سەبارەت بە چۆنیەتی فرۆشتنی ئەم بەرهەمانە، نرخەکانیان، و گەڕانەوەی داهاتەکانیان بۆ خەزێنەی گشتی،
هاوکات حکومەتی هەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرجەم پرۆسەکان بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکان و لە چوارچێوەی یاسادا ئەنجام دەدرێن.
تۆ ئەڵێی چی ؟