وەزیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکارەکان بە شێوەیەکی گشتگیر جێبەجێ دەکرێن و جەختی کردەوە: "لە گۆشتی خۆمانەوە دەستمان پێکردووە و هەموو جوگرافیای وڵات دەگرێتەوە".
یاسر مالکی ڕوونیشیکردەوە کە پێوەری یاسایی بۆ هەموو ناوچەکان وەک یەکە و گوتی: "هەر جووڵەیەکی نەوتی لە دەرەوەی بودجە بە قاچاخ هەژمار دەکرێت، جا لە کەرکوک بێت یان بەسرە یان هەرێمی کوردستان".