نوێنەرانی ڤیزیت کوردستان و ئینڤێست کوردستان، لە ڕۆژانی ١٦ تا ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە کۆڕبەندی جیهانیی میوانداری و نیشتەجێبوونی هاوینەهەوار لە ئەسینا بەشدار بوون و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی هەرێمیان بۆ گرووپە جیهانییەکانی هۆتێل و وەبەرهێنەران خستەڕوو.ئامانج لە بەشداریکردنەکە ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی و دروستکردنی هەلی کارە. هەروەها ئامانجی هەرێم گەیشتن بە ٢٠ ملیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا تاوەکو ٢٠٣٥ە. بڕیارە ڤیزیت کوردستان لە کۆتایی ئەم مانگەش لە ئەڵمانیا بەشداری بکات و پاڵپشتی لە پاڵەوانی جیهانیی بۆکس، عەگید کابایێل، بکات.