یەکە ئەمنییە هاوبەشەکان چوونە ناو ناوچەی جورف سەخر
یەکە ئەمنییە هاوبەشەکان ڕۆژی هەینی (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) چوونە ناو ناوچەی جورف سەخر لە پارێزگای بابل بۆ دەستپێکردن بە پرۆسەی بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکان و گۆڕینی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی.
November 20, 2026
جام کوردی - یەکە ئەمنییە هاوبەشەکان ئەمڕۆ هەینی چوونە ناو ناوچەی جرف النصڕ لە پارێزگای بابل، بە مەبەستی دەستپێکردن بە بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکان و گۆڕینی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی، ئەمەش بە سەرپەرشتیی ئەو «مەڵبەندی کۆنترۆڵ»ەی کە تازە کراوەتەوە تاوەکو فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هێزە راسپێردراوەکان بە ئەرکە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بگرێتە ئەستۆ.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتدا دێت بۆ دابەشکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکان لە نێوان سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزەدا، هاوکات مەڵبەندی کۆنترۆڵ دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە جورف سەخر.