جام کوردی - یەکە ئەمنییە هاوبەشەکان ئەمڕۆ هەینی چوونە ناو ناوچەی جرف النصڕ لە پارێزگای بابل، بە مەبەستی دەستپێکردن بە بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکان و گۆڕینی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی، ئەمەش بە سەرپەرشتیی ئەو «مەڵبەندی کۆنترۆڵ»ەی کە تازە کراوەتەوە تاوەکو فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هێزە راسپێردراوەکان بە ئەرکە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بگرێتە ئەستۆ.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتدا دێت بۆ دابەشکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکان لە نێوان سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزەدا، هاوکات مەڵبەندی کۆنترۆڵ دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە جورف سەخر.