• ئەم جووڵەیە لە یەک کاتدا دوو ئامانجی سەرەکی دەپێکێت؛ لەلایەک وەک کارتێکی فشاری سیاسی بەکاردێت بۆ ناچارکردنی دۆستەکانی بە ملکەچبوون و پابەندبوون بە سیاسەتەکانییەوە. لەلایەکی دیکەشەوە، پەیامێکی ڕوونە کە ئەمریکا هەمیشە بژاردە و بەدیلی ئامادەی لە قووڵایی کۆمەڵگەدا هەیە و قۆرخکاریی هیچ هێزێک قبووڵ ناکات. بەم شێوەیە، ئەمریکا لە ڕێگەی زیندووکردنەوەی ڕۆڵی پێگە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەم هەژموونی دۆستەکانی سنووردار دەکات و هەم پێگەی خۆی وەک بڕیاردەری یەکەم دەهێڵێتەوە.

بۆ نمونە:

کاتێک ئەمریکا لە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی ئەمنی و سیاسی بووەوە، لەبری پشتبەستنی تەواو بە حزبە تەقلیدییەکان، ڕاستەوخۆ ڕووی لە سەرۆک هۆزەکانی ئەنبار و ناوچە سوننەکان کرد (وەک عەبدولستار ئەبوریشە) و پشتیوانیی دارایی و سیاسیی کردن بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی سەر زەوی.

ئێستاش تازەترین کۆبونەوە لەگەڵ دوو برڵو دوو کەسایەتی لە عەشرەتی برادۆستیەکان، هەمان سیاسەتی پێشووی ئەمریکایە، بەڵام لە زۆن و جوگرافیاو دەسەڵاتێکی سیاسی دیکە.