قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەی شەممەوە دابەشکردنی غاز لە بەنزینخانەکانی شار جیا دەکرێتەوە؛ بە شێوەیەک لە چوار وێستگەدا تەنیا غازی ئۆتۆمبێل و لە حەوت وێستگەی دیکەدا تەنیا غازی ماڵان دابەش دەکرێت. ئەم هەنگاوە بۆ ئاسانکردنی دابەشکردن و ڕێگریکردن لە قەرەباڵغییە.لە هەولێر و دهۆکیش دابەشکردنی غازی ماڵان بەردەوامە و گۆڕانکارییەکی تێدا ڕووی نەداوە. هەروەها هەولێر ڕایگەیاندووە سبەی بوتڵی غاز بە کارتی ئەلیکترۆنی ژمارە 21 دابەش دەکرێت.