بەهۆی تەقینەوەی بۆری و سیستەمی غازی وێستگەی کارەبای گەرمیی هاریس لە باکووری بەسرە، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بڵێسەکەی گەیشتە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلی دەوروبەر. بەپێی دوایین ئامار، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.زۆربەی قوربانیان و بریندارەکان دانیشتووانی خانووە نایاساییەکانی دەوروبەری وێستگەکەن و بەهۆی سووتان و تەنگەنەفەسی تووشی زیان بوون. پێشتر ئاگری بۆرییە سەرەکییەکە کۆنترۆڵ کراوە و هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ داوە.