بەهۆی تەقینەوەی بۆری و سیستەمی غازی وێستگەی کارەبای گەرمیی هاریس لە باکووری بەسرە، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بڵێسەکەی گەیشتە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلی دەوروبەر. بەپێی دوایین ئامار، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.زۆربەی قوربانیان و بریندارەکان دانیشتووانی خانووە نایاساییەکانی دەوروبەری وێستگەکەن و بەهۆی سووتان و تەنگەنەفەسی تووشی زیان بوون. پێشتر ئاگری بۆرییە سەرەکییەکە کۆنترۆڵ کراوە و هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ داوە.
تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی کارەبای هاریس؛ ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش بریندار بوون
جام کوردی - شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق نوێترین ئاماری ڕووداوی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکەی وێستگەی کارەبای "هاریسە"ی لە باکووری بەسرە بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و 35 کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان دانیشتووانی خانووە زێدەڕۆکانن.
November 21, 2026