جام کوردی - مه‌ترسییه ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ریی نیشتمانی له باکووری عێراق، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی جێگیربوونی گرووپه چه‌كداره ده‌ره‌كییه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له به‌رزاییه چیاوییه‌كان و هێڵی سنووریی هه‌رێمی كوردستان، ڕوو له زیادبوونه. ئه‌م گرووپانه خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ نائارامكردنی وڵاتانی دراوسێ به‌كار ده‌هێنن؛ دۆخێک كه ڕووبه‌ڕووی بێتوانایی و چاوپۆشیی حكوومه‌ت بووه‌ته‌وه و پرسیاری زۆری ورووژاندووە. ئه‌م گۆڕانکارییانە هاوکات بوون له‌گه‌ڵ ئاشکرابوونی چالاكیی تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تیی قاچاخی چه‌ک کە بڕێکی زۆر له چه‌کی پێشکه‌وتوو، فڕۆکەی بێفرۆکەوان و مووشه‌کی ئاراسته‌کراو له ڕێگەی ڕێگا سه‌خته‌کانی سووریاوە بۆ باکووری عێراق دەگوازێتەوە؛ پرۆسەیەک كه به پشتیوانیی لۆجستی و ڕاهێنانی ڕاوێژکارانی ئەمریکی و تورکی له كه‌مپه‌کانی پارێزگای حه‌سه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هۆشداری له‌سه‌ر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له هێڵی سنووردا
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی کوردی ره‌خنه‌ی له بێتوانایی و چاوپۆشیی حكوومه‌ت گرت له به‌رامبەر به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی گرووپه چه‌كداره نایاساییه‌كان له ناوچه سنوورییه‌کانی باکووری عێراق و رایگەیاند كه بێتوانایی حكوومه‌ت له جێبه‌جێکردنی سه‌روه‌ری و کۆنترۆڵکردنی ئه‌م ناوچانه، ڕێگه‌ی به‌و گرووپانه داوه خاکی عێراق بکەنە مۆڵگەیەک بۆ په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێ و هه‌ڕه‌شه‌کردن له سه‌روه‌ریی نیشتمانی.
ئه‌م سه‌رچاوەیە له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی «المعلومة» ڕایگەیاند: «حکوومه‌ت له جێبه‌جێکردنی کۆنترۆڵی ئه‌منی له‌سه‌ر هێڵی سنوور و به‌رزاییه چیاوییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بێتوانایە و به چاوپۆشییەکی گوماناوییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی هێز و گرووپه چه‌كداره په‌ڕگیره‌کان ده‌كات کە به ئامانجی گوماناوی و دوور له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له باکووری عێراق جێگیر بوون.»
ناوبراو زیادی کرد: «ئه‌م چاوپۆشییه حكوومه‌تییه، ده‌رفه‌تی بۆ ئه‌و پێکهاتانه، به‌تایبه‌ت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)، پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) و کۆمه‌ڵە، که له کۆیە، زڕگوێز و زنجیرەچیاکانی قه‌ندیل جێگیر بوون، ڕەخساندووە كه به ئازادی بجووڵێن و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت ئێران، له خاکی عێراقه‌وە بكرێنه ئامانج.»
سه‌رچاوەکە جه‌ختی کرده‌وه كه به‌رده‌وامیی بێتوانایی حكوومه‌ت له کۆتاییهێنان به‌م ئاماده‌بوونه چه‌کداره و ته‌كاندنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیان، وڵات ده‌خاته ناو قه‌یرانه مه‌ترسیداره ئه‌منی و سیاسییه‌کانه‌وه و ده‌رخه‌ری نه‌بوونی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت و پاراستنی سنووره‌کان له ده‌ستدرێژیی گرووپه نایاساییه‌کان.
تۆڕی قاچاق به سه‌رکردایه‌تیی هاووڵاتییەکی لیبی له ڕێگەی ڕه‌بیعە و سنجاره‌وه
له لایه‌کی تره‌وە، سه‌رچاوه‌یه‌کی سووری له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ «المعلومة» باسی له چالاکبوونی تۆڕێکی قاچاق کرد به سه‌رۆکایه‌تیی کەسێک کە ڕه‌گه‌زنامه‌ی لیبیی هه‌یه و له ناوچەی «عین‌العرب» (کۆبانی) له سووریا نیشته‌جێیە؛ ئه‌م تۆڕه بڕێکی زۆر چه‌کی جۆراوجۆر له ڕێگەی ڕێگا ناره‌سمییه‌کانه‌وه له خاکی سووریاوه بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وە بۆ ئه‌وه‌ی دابینی بۆ گرووپه چه‌كداره جێگیربووه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بكات.
سه‌رچاوه‌كه وتی كه قاچاقچییە لیبییەکە هاوکاریی تۆڕێک له قاچاقچییه پیشه‌گه‌ره‌کان ده‌كات له ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان سووریا و پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌تایبه‌ت له دوو ناوچەی ڕه‌بیعە و سنجار، تاوکو محەممەلی چه‌که‌کان به شێوەی پارچه‌پارچه‌کراو له ڕێگەی ڕێگا خۆڵاوی و سه‌خته‌کانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ باڵه کوردییه ایرانییه‌کان.
به‌وته‌ی ناوبراو، محەممەله قاچاقکراوه‌کان بریتین له چه‌کی سووک، مامناوه‌ند و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تمه‌ند له‌وانه جۆره‌ها تفه‌نگی كلاشینکۆف (AK-47 و AK-74 و AK-103)، تفه‌نگی M4 و M16، قه‌ناسه‌کانی دراغونۆف (SVD)، بارێت، شتایر و زاگرۆس (که له ناوخۆ دروستکراون)، له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌ی گلۆک كه مجهز به بێده‌نگكه‌رن، تیربڕی PKC و دۆشکای قه‌بارە ۱۲.۷ ملم.
هه‌روه‌ها له لیستی چه‌که قاچاقکراوه‌کاندا، قۆناغی RPG-7، مووشه‌که ئاراسته‌کراوه‌کانی کۆرنێت و کۆنکورس، هاوه‌ن به قه‌باره‌کانی (٦٠، ٨١ و ٨٢ ملم)، ته‌قینه‌وه‌ی C4 و TNT، چه‌قۆی ته‌قینه‌وه‌یی، مینه دژه‌که‌س و دژه‌ئۆتۆمبێله‌کان، فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وانی بازرگانی و پێشکه‌وتوو، و هه‌روه‌ها دووربینه‌کانی بینین له شه‌ودا و گه‌رمی ده‌بینرێن.
ئه‌م سه‌رچاوه سوورییه له کۆتاییدا ئاشکرای کرد كه له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ كه‌مپه‌کانی ڕاهێنان له پارێزگای حه‌سه‌که به سه‌رپه‌رشتیی ڕاوێژکارانی تورکی و ئەمریکی دامه‌زراون که ڕاهێنان به ئەندامانی ئه‌و گرووپانه ده‌که‌ن پێش ئه‌وەی بگوازرێنه‌وە بۆ خاکی عێراق.
کۆی ئه‌م زانیارییە ئه‌منییه هاوکاتانه، دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی سنووره‌کان، ڕێگری له قاچاخی چه‌ک و ته‌کاندنه‌وه‌ی مۆڵگه نایاساییه‌کانی باکووری وڵات ده‌خاته چه‌قی داواکارییه فراوانه‌کانه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی مه‌یدانی یەکجاری به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و ڕێگری له به‌کارهێنانی خاکی عێراق دژی سه‌قامگیریی وڵاتانی دراوسێ.