لە دووشەممەی ڕابردووەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەمویلزاتی دەستی پێکردووە و بڕیارە سبەی یەکشەممە تەواو بێت. هەروەها لە هەمان ڕۆژەوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەست پێدەکەن.لە وەزارەتی دارایی عێراقیش ڕایانگەیاندووە سبەی پرۆسەی تەمویلکردنی وەزارەتەکان دەست پێدەکات، بەڵام دابەشکردنی مووچە لە ناوەڕاستی هەفتە دەبێت و بە نۆرە ئەنجام دەدرێت. هەروەها دڵنیاییان داوە پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەم مانگە دابین کراوە و هیچ کەمێکی نییە.بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی مانگ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی تەواو دەکات و دواتر پارەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی ١٢ بگات.