هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەدا لە ناحیەی پردێ، سەر بە قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک، چەند حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشایان پشکنی و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی شاردراوەیان دەستبەسەردا گرت.بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری ئەنجام دراوە و کەرەستە دەستبەسەرگیراوەکانیش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.