هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەدا لە ناحیەی پردێ، سەر بە قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک، چەند حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشایان پشکنی و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی شاردراوەیان دەستبەسەردا گرت.بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری ئەنجام دراوە و کەرەستە دەستبەسەرگیراوەکانیش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق چەند حەشارگەیەکی داعش لە پردێیان پشکنی
جام کوردی - هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەدا لە سنووری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ژمارەیەک حەشارگەی چەکدارانی داعشیان پشکنی و دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیی شاردراوەدا گرت.
November 22, 2026