ماوەی پێنج ڕۆژە ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و دابەشکردنی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەردەوامە.سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاندووە، بڕی نەوتی ڕۆژانەی نێردراو بۆ هەولێر و دهۆک لە 10 تانکەرەوە بۆ 20 تانکەر زیاد کراوە.حکومەتی عێراق لە قۆناغی یەکەمدا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت؛ هەر خێزانێک 100 لیتر بە نرخی 31 تا 32 هەزار دینار وەردەگرێت. ئەم بڕە نەوتەش بەشی نزیکەی 500 هەزار خێزان دەکات.دابەشکردنی نەوتەکە بەم شێوەیەیە: هەولێر 18.75 ملیۆن لیتر، سلێمانی 19.314 ملیۆن لیتر، دهۆک 10.792 ملیۆن لیتر و هەڵەبجە 1.154 ملیۆن لیتر.
ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دوو هێندە زیاد کرا
جام کوردی - دوای نووسراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بەغدا بڕی ئەو نەوتەی زیادکرد کە ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
November 22, 2026