دوای دۆزینەوەی سۆندەیەک لە باخچەی بەرپرسێک لە نەجەف کە بە بۆریی نەوتەوە بەستراوە، ئەمڕۆ سۆندەیەکی دیکەش دۆزراوەتەوە. دزەکان بۆرییەکی نەوتیان لە نێوان بەسرە و زیقار کون کردووە و بە سۆندە نەوتەکەیان دەگواستەوە ناو تەنکەر و لە پارێزگاکانی دیکە دەیانفرۆشت.ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە، کەسێک و ژمارەیەک ئەندامی پۆلیسی وزە بە تۆمەتی هاوبەشبوون لە دزینی نەوت دەستگیر کراون.
دوو سۆندەی دزینی نەوت لە سنووری نەجەف دۆزرایەوە
جام کوردی - پێدەچێت لە ناوەڕاست و باشوور عێراق کەم بۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق هەبێت و کون نەکرابێت و نەوتی لێوە نەدزرێت، ئەوە چەند ڕۆژێکە دیمەنی دۆزینەوەی هێڵی قاچاخی دزینی نەوتی ڕەش بڵاو دەکرێتەوە.
November 22, 2026