بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە کە مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی کوردستان بێ کێشە دەنێردرێت. وەزارەتی دارایی کوردستانیش لیستی مووچەی مانگی ١١ لەگەڵ ڕاپۆرتی پێداچوونەوەی مانگی ڕابردوو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و پرۆسەی وردبینیکردن دەستی پێکردووە.بەپێی زانیارییەکان، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەست پێدەکات؛ بڕیارە سەرەتا مووچەی هێزە ئەمنییەکان و دواتر مووچەی وەزارەتە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان دابەش بکرێت، وەک مانگی ڕابردوو لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان.
وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی کوردستان بێ کێشە دەنێردرێت
جام کوردی - وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی بە سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان دەدات کە مووچەی مانگی 11 بێ کێشە دەنێردرێت و هیچ کێشە و گرفتێکی نییە.
November 22, 2026