بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە کە مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی کوردستان بێ کێشە دەنێردرێت. وەزارەتی دارایی کوردستانیش لیستی مووچەی مانگی ١١ لەگەڵ ڕاپۆرتی پێداچوونەوەی مانگی ڕابردوو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و پرۆسەی وردبینیکردن دەستی پێکردووە.بەپێی زانیارییەکان، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەست پێدەکات؛ بڕیارە سەرەتا مووچەی هێزە ئەمنییەکان و دواتر مووچەی وەزارەتە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان دابەش بکرێت، وەک مانگی ڕابردوو لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان.