گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەستکارینەکردنی، ڕێنماییەکی پابەندکەری سەرۆکوەزیرانە و دۆسیەی مووچە لە پرسە هاوبەشەکانی دیکە جیاکراوەتەوە و نابێت بە گفتوگۆکانی دیکەوە ببەسترێتەوە.هەروەها ئاشکرای کردووە کە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ ئامادە کراوە و تێیدا پێشبینی کراوە پشکی داهاتی نانەوتی بگاتە لانیکەم ١٩٪. سەبارەت بە پشکی هەرێمیش، گوتی لە بودجەدا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ٤٤٥ هەزار بەرمیل نەوت دیاریکراوە، لە کاتێکدا هەرێم دەڵێت بەرهەمهێنانەکەی لەو بڕە کەمترە؛ بەڵام گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکە بەردەوامن.