بەپێی دوایین ئامارەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و یەک ملیۆن و ٣٠ هەزار کەسیش مووچەی مانگی ١٠یان لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە وەرگرتووە؛ بەڵام مووچەی نزیکەی ١٢ هەزار کەس بەهۆی خۆتۆمارنەکردن یان وەرنەگرتنەوەی کارتی بانکی ڕاگیراوە.لەو ژمارەیە، نزیکەی ٧ هەزار کەس خۆیان تۆمار نەکردووە و کارتی بانکیی نزیکەی ٥ هەزار کەسی دیکەش چوار مانگە ئامادەیە، بەڵام وەریان نەگرتووەتەوە. تیمی پڕۆژەکە ئاگاداری داوە هەر مووچەخۆرێک لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا کارتەکەی وەرنەگرێتەوە، مووچەکەی ڕادەگیرێت؛ بەڵام دوای تۆمارکردن و وەرگرتنی کارت، هەموو مووچە کەڵەکەبووەکان دەدرێنەوە.