بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی مەخاخا "مبوانا سەماتا"، ئەستێرەی هەڵبژاردەی تانزانیا، زەوی کڕیبوو بۆ ئەوەی کۆشکێکی گەورەی لەسەر دروست بکات، بەڵام بە وەچەرخانێکی گەورە ئەو زەوییەی کردووە بە مزگەوت.
ئەم ئەستێرە موسڵمانە پێشتریش لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هاوکاری خەڵکی گوندەکەی کردبوو.
ئێستا ئەو ماڵپەڕە عەرەبییە باس لەوە دەکات کە تەنانەت کاری دروستکردنی ئەم ڤێلا گرانبەهایە پێشتر دەستی پێکردبوو، بەڵام کاتێک ئەستێرەی تۆپی پێ تێگەیشت کە خەڵکی گوندەکەی مەودای دوور دەبڕن بۆ ئەوەی بچنە مزگەوت و نوێژ بکەن، بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دا.
بڕیاریدا کۆشکی داهاتووی خۆی بکاتە مزگەوتێکی گەورە بۆ خەڵکی گوندەکە و خۆی پێی باشتر بوو لە ماڵەکەی خۆیدا بەردەوام بێت لە ژیان، لەنێو خەڵکەکەی تردا.