جام کوردی - ناسیری سەراج، سکرتێری ستادی مافی مرۆڤ و جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە دەرکردنی ٢٤١ تۆمەتنامە لە پەیوەندی بە پەڕاوەکانی هێرشە سەربازییەکان کە بە ئەمریکا و ڕژیمی ئیسرائیل دەدرێنە پاڵ، بۆ سەر ئێران، هەواڵی دا.
بەپێی وتەکانی سەراج، ئەم تۆمەتنامانە دوای پێکهێنانی پەڕاو لە دادستانییەکان دەرکراون و بۆ لێکۆڵینەوە و بڕیاردان نێردراون بۆ دادگاکانی تاوان. ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە کە ستادی مافی مرۆڤ بە هاوکاری دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، کۆکردنەوەی بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی پەیوەندیدار بەو پەڕاوانە بەدواداچوون بۆ دەکات.
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بە ئاماژە بە جەختکردنەوەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لەسەر بەدواداچوونی یاسایی تاوانەکانی جەنگ، گوتی بەڵگە کۆکراوەکان دەتوانرێت لە پرۆسەی دادگایی ناوخۆیی و هەروەها بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانی قوربانیان لە کۆڕ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا بەکاربهێنرێن.
سەراج، لە ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی هەندێک دامەزراوەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هێرشەکان بۆ سەر ئێران، بە تایبەتی هێرشی سەر قوتابخانەیەک لە میناب، وتی تەنها مەحکومکردنی ئەو کردارە، بەبێ دیاریکردنی بەرپرسانی، بەس نییە و نابێت ماف و داواکارییەکانی قوربانیان بە تێپەڕبوونی کات لەبیر بکرێن.
ئەو هەروەها لە بەدواداچوونی پەڕاوە مەدەنییەکان بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لە بەرپرسانی ئەو کردارەکان هەواڵی دا و پەڕاوی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی هەڵگری نەوتی ئەمریکای بە نموونەیەک بۆ ئەو پرۆسەیە ناوبرد.
بەپێی وتەکانی سەراج، حوکمی ئەو پەڕاوە کۆتایی پێهاتووە و داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی نەوتەکە بۆ یارمەتیدانی نەخۆشە تایبەتەکان تەرخان کراوە.
سکرتێری ستادی مافی مرۆڤی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جەختی کردەوە کە بنەما، بەڕێوەبردنی دادگاکان بە شێوەی ئاشکرایە؛ مەگەر لەو حاڵەتانەی کە بارودۆخی تایبەت، بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان بە شێوەی داخراو پێویست بکات. ئەو زیادیکرد کە دوای دەستپێکردنی دادگاکان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە ئاگاداری خەڵکی ئێران و ڕای گشتیی جیهان دەگەیەنرێت.