بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: تەنیا لە حاڵەتی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕ، دەستەبەرکردنی دووبارەنەکردنەوەی هێرشەکان و قبووڵکردنی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم دەچینە دانوستانەوە لە گەڵ ئەمریکا.
ناوبراو وتی: ڕێگاچارەی سەربازی بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بوونی نییە و تەنیا ڕێگا دانوستانە و ئێران پابەندی ئاشتییە بەڵام لە بەرامبەر گوشار و هەڕەشە و فریودانەوە دەوەستێت.
عێراقچی وتی کە ئەمریکا دەبێت پێش دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ڕەزامەندی لە سەر قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕ دەرببڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران هەڵوێستی خۆیی گۆڕاوە و مەرجی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە گەڵ ئەمریکا دیاریکردووە./.