بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیسک فابریگاس بەردەوامە لە بەهێزکردنی تیپەکەی بە هێنانی ئەستێرەی گەنج و بەهرەمەند لە یانەکانی ئیسپانیا. نوێترین بەهرەی گەنجی ئیسپانی کە گواستراوەتەوە بۆ یانەی کۆمۆ، یاکوبۆ ڕامۆنە.

یانەی ڕیال مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە فەرمی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە گەنجەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی: یانەی ڕیال مەدرید و کۆمۆ گەیشتنه ڕێکەوتنێک بۆ گواستنەوەی یاریزانی گەنجی ڕیال، یاکۆبۆ ڕامۆن. ڕامۆن به گرێبەستی 2.5 ملیۆن یۆرۆ دەچێته یانەی کۆمۆ./.