جام کوردی - عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە نوێنەری کۆریای باشوری ڕاگەیاندوە: بەرپرسیارێتی کاردانەوەی شەڕەکە لە ئەستۆی "دەستدرێژکاران"دایە، بە ئاماژەدان بە ئەمریکا و ئیسرائیل.

ئەنگ بیونگ-ها، نوێنەری تایبەتی کۆریای باشوور، لە تاران لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

نوێنەرەکەی کۆریا داوای هاوکاری ئێرانی کرد بۆ دەربازبوونی 26 کەشتیی وڵاتەکەی کە لە گەرووی هورمز ڕاگیراون، لە بەرامبەردا عێراقچی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر و بەرپرسیارێتی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی خستە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل.

ئەمە دوای ئەوە دێت، ئێران ڕایگەیاندبوو کردنەوەی گەروی هورمز مەحاڵە لە کاتێکدا کە ئابڵوقەی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوامە و واشنتنی تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست سەرەڕای درێژکردنەوەی یەکلایەنەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە دانوستان.