بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، سیسک فابریگاس بەردەوامە لە بەهێزکردنی تیپەکەی بە هێنانی ئەستێرەی گەنج
و بەهرەمەند لە یانەکانی ئیسپانیا. نوێترین بەهرەی گەنجی ئیسپانی کە گواستراوەتەوە
بۆ یانەی کۆمۆ، یاکوبۆ ڕامۆنە.
یانەی ڕیال
مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە فەرمی
گواستنەوەی ئەو ئەستێرە گەنجەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی: یانەی ڕیال مەدرید و کۆمۆ گەیشتنه
ڕێکەوتنێک بۆ گواستنەوەی یاریزانی گەنجی ڕیال، یاکۆبۆ ڕامۆن. ڕامۆن به گرێبەستی
2.5 ملیۆن یۆرۆ دەچێته یانەی کۆمۆ./.