بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگریی ئێراندا هاتووە کە تیمێکی تیرۆریستی مەشقپێکراو و ڕاهێنراو و تەیارکراو کە ویستی دزەکردن بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتەیان هەبووە تا کردەوەیەکی گەورەی تیرۆریستی لە یەکێک لە ناوەندە گرنگە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێراندا بکەن، کەوتوونەتە ژێر چەتری هەواڵگری و لە ئاکامدا 6 تیرۆریست کوژراون و 2 تیرۆریستی دیکەش دەستگیر کراون.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئاشکرایە ئەو تیمە تیرۆریستییە بەکرێگیراو و مەشقپێکراوی ڕژێمی زایۆنیستی بووە و چەندین جۆرە چەک و پێداویستی تیرۆریستیی پێشکەوتووی دەستی بە سەردا گیراوە./.